AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣٠ ١١:١٣

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکای هابەش لە تاوانی ئیسڕائیل ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکای هابەش لە تاوانی ئیسڕائیل ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران: بە لەبەرچاو گرتنی هێرشی بەردەوامی زایۆنییەکان، ئامادەی هیچ دانوستانێک لەگەڵ هیچ لایەنێک نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێران داخوازی بۆ دانوستان لەگەڵ هیچکەس نەبووە.

وتیشی: ئەمریکاییەکان چەندین جار پەیامی جدییان بۆ دانوستانی جیدی داوە. بەڵام لەگەڵ ئەمریکا کە هاوبەشی ئەم تاوانەیە ، هیچ قسەیەکمان نییە . ئەوان بە زمانی بێ زمانی دەڵێن بێن دانوستان بکەین.

جەختیشی کرد کە لە دۆخێکدا کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە خوازیاری دانوستان لەگەڵ هیچ کەس نین. لە ژنێڤیش لەگەڵ لایەنی ئەرووپایی گفتوگۆ دەکەین.

ئەوەشی وت کە هیچ عەقڵێکی سالم قبووڵی ناکات سەبارەت بە توانستی مووشەکی خۆمان لەگەڵ کەس دانوستان بکەین.

News ID 55614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha