AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٨ ٠٧:٤٥

مووشەکی فەتاح، پەیامی بەهێزیی ئێران بۆ هاوپەیمانە شەڕخوازەکانی تێلاڤیڤ برد

مووشەکی فەتاح، پەیامی بەهێزیی ئێران بۆ هاوپەیمانە شەڕخوازەکانی تێلاڤیڤ برد

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل و سەرلێشێواوی زایۆنییەکان هێنایە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا هاوکات لەگەڵ شەپۆلی یازدەهەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3، مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل و سەرلێشێواوی زایۆنیەکان هێنایە ئەژمار.

لە دەقی ڕاگەیێندراوی ژمارە 10ی سپا هاتووە:

بسم الله الرحمن رحیم
فَإِذَا لَقِیتُمُ الَّذِینَ کَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ

گەلی قارەمانی ئێران؛

شەپۆلی یازدەهەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3 بە بەکارهێنانی مووشەکی پێشکەوتووی فەتاح، دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل و سەرلێشێواوی زایۆنیەکان لە ئێوە، فەرماندەکان و هێزەکانی سپا پیرۆز بێت.

مووشەکە بەتواناکانی فەتاح ئەمشەو بە پەڕینەوە لە قەڵغانی بەرگری مووشەکی، حەشارگەی زایۆنییەکانی هەژاند و پەیامی توانایی ئێرانی بۆ هاوپەیمانە شەڕخوازەکانی تێلاڤیڤ کە خەیاڵی پووچ دەکەن، گواستەوە.

ئەو هێرشە نیشانی دا کە ئەمشەو ئێمە کۆنترۆڵی ئیسرائیلمان بە دەستەوەیە وخەڵکەکەی بەتواوەتی بێ بەرگری ماونەتەوە.

مَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِیزِ الْحَکِیمِ

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران

News ID 55566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha