AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ٢٠:٣٥

تڕامپ: ڕای ئێران لەسەر ڕێککەوتن قبووڵ ناکەین

تڕامپ: ڕای ئێران لەسەر ڕێککەوتن قبووڵ ناکەین

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان شەڕانگێزتر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز ئیدیعای کرد: ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان شەڕانگێزانەتر قسە دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵسوکەوتی ئێران تەواو جیاوازە لە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر. بۆ من جێگەی سەرسووڕمانە. نائومێدکەرە، بەڵام سبەی (بە کاتی ناوخۆیی) جارێکی تر یەکتر دەبینینەوە، دەبێت بزانین چی ڕوودەدات. لەوانەیە نەگەینە ڕێککەوتن. دەبێت چاوەڕێ بین.

دۆناڵد ترامپ زیادی کرد: ئەوان بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە، کە بەلای ئێمەوە قبووڵ نەکراوە.

News ID 55360

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha