بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێستیڤاڵی فەرهەنگی ڕۆژانی کتێبی کورد کە بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری زیاتر لە 30 بڵاوگە و ڕێخکراوی چالاک لە بواری زمان، بووەتە شوێنێک بۆ پەرەسەندنی زمان و فەرهەنگی کوردی. ئەو ڕووداوە تا کۆتایی یەکی جوولای درێژەی هەیە و بریتییە لە پێشانگەی کتێب، کۆبوونەوەی ئەدەبی و فەرهەنگی و کارگەی پەروەردەیی.
حەقی بولتان هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاوگە کوردییەکان و بەرپرسی بڵاوگەی ئارام، ئاماژەی دایە سەر گوشارە سیاسی و فەرهەنگییەکان لە سەر زمان و فەرهەنگی کورد و وتی: دەوڵەت لە هەموو ئیمکاناتی خۆی بۆ لەناوبردنی فەرهەنگ و زمانی کوردی کەڵکوەردەگرێت. ئێمە ئەبێ بە تۆکمە کردنەوەی وێژە و بڵاوگە کوردییەکان، لە بەرانبەر ئەو سیاسەتە بوەستینەوە.
ئامەد تیگریس، نووسەر و بەرپرسی بڵاوگەی زارگ، یش بە جەخت لەسەر ئەو ڕووداوگەلە لە پەرەسەندنی زمانی کوردی، داوای بەڕێوەچوونی بەرنامەی هاوشێوە لە سەرجەم ناوچە کوردنشینەکانی کرد و زیادی کرد: خووگرتن بە خوێندن لە نێو کورددا لە خوارەوەیە کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەی مێژوویی لە سەر زمانی کوردی.

فێستیڤاڵی ڕۆژانی کتێبی کوردی کە مەیدانی شێخ سەعیدی دیاربەکر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 30 بڵاوگە و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فەرهەنگی، هەوڵ دەدات بۆ تۆکمە کردنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی.
News ID 55246
Your Comment