بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئۆڕاڵ، کۆنەزیندانی سیاسیی کوردی تورکیا کە پاش 30 ساڵ زیندانیکران لە ساڵی 2023 لە زیندانی تەکیرداغ ئازاد کرا، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، وێڕای پێشوازیی لە کرانەوەی کەشی گفتوگۆ بۆ چارەسەریی ئاشتەوایانەی پرسی کورد پاش "بانگەشەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، جەختی کرد: دەوڵەتی تورکیا دەبێ لە وەڵامی ئەم بانگەشەیە، هەنگاوی بەپەلە و کردەکی هەڵبگرێت. چونکە ئەم ڕەوتە ئیجابییەی دەستی پێکردووە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی پێویستی بە کات و هەوڵی زیاترە.
ئەم کۆنەزیندانییە بە ئاماژە بە زەروورەتی ڕێکخستنی نوێی هاوسەنگ لەگەڵ ڕەوتی نوێ، وتی: لەم ڕەوتەدا گرنگترین بەرپرسایەتی لە ئەستۆی کەسانی پێشەنگە و دیارە باری ئەوان قورسترە، چونکە ڕێبەریی خەڵکیان لە ئەستۆیە. ئەمە دەسپێکی ستراتژییەکی نوێیە و گۆڕانکاریی نوێی بەدواوەیە.ۆەی بزووتنەوەی کوردی دەبێ کادێر و ڕێکخستنی نوێی هاوسەنگ لەگەڵ ئەو ڕەوتە پێک بهێنێت.
ناوبراو هەروەها تەرکیزی خستە سەر ڕۆڵی خەڵک و جەماوەر لە پڕۆسەی ئاشتی و وتیشی: خەڵکیش دەبێ بەرپرسایەتیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و پەرە بدەن بە خەباتیان و ئاستی ڕێکخستنیان بەررزتر و تۆکمەتر بکەن و ویست و داواکارییان بە دەنگی بەرز دەرببڕن، بۆوەی ئەو دروشمەی ئۆجەلان کە دەیوت "لە گەنجیدا دەستمان پێکرد و لەگەڵ گەنجان سەردەکەوین" وەدی بێت.
ئۆراڵ بڕیاری چەکدانانی پەکەکەی بە گەورەترین هەنگاوی ئەو پارتە زانی و جەختی کرد: ئەو بڕیارە نیشاندەری ئاستی ڕاستگۆیی ئەوانە لە ڕەوتەکەدا. بەڵام میدیاکانی تورکیا خەریکی بە چەواشەبردنی ئەو هەنگاوەن، بۆیە پێویستە دەوڵەت بە ئاوڕدانەوە لە هەستیاریی ڕەوتەکە، هەنگاوی خێراتر هەڵگرێت. چونکە ڕیسکی ڕەوتەکە لە سەرێیە و ئەگەر وەدرەنگ بکەوێت، ڕێخۆش دەبێت بۆ جموجۆڵی بەربڵاو. بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لەمبارەیەوە و هەر دوو هەنگاوی شلگێڕانە و بەپەلە هەڵبگرن.
Your Comment