AP ١٤٠٤ گوڵان ٣٠ ٠٨:١٥

ڕۆیتێرز لێکی دایەوە؛

داهاتووی نادیاری کوردی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا

داهاتووی نادیاری کوردی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێک لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاوڕدانەوە لە دابەزینی ڕێژەی سەربازانی ئەمریکایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕێککەوتنی گوماناویی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق، ڕوانییە دەرئەنجامی دۆخی کورد لەو وڵاتەدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هاوکات لەگەڵ دەسپێکی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کەوتوونەتە دۆخێکی چارەنووسساز. ڕێککەوتنی ئەمدواییەی مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، ئەگەرچی خەملێنەری هێوای نوێ بۆ بەشداریی کوردەکان لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریایە، بەڵام دژایەتیی ڕاشکاوانەی تورکیا و پەسندنەکرانی خۆسەری و ئۆتۆنۆمیی کوردەکان لە لایەن دیمەشق، داهاتووی ئەو ڕێککەوتنەی بەرەوڕووی ئاڵۆزی و گومانگەلێک کردووە.

لەوبارەیەوە نیۆیۆرک تایمز، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە مانگی ڕابردووەوە ڕەوتی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا لە 2000 کەسەوە بۆ 1400 کەسەوە دەست پێکردووە و خەریکی داخستنی سێ بنکە لە 8 بنکەی خۆی لەو وڵاتەیە و ئەو ڕەوتە بە گوێرەی پێنتاگۆن بڕیارە تا ڕێژەیەکی ژێر هەزار کەس کەم بکرێتەوە.

ڕێککەوتنی شکێنەر لەگەڵ دیمەشق

پاش ئەوەی ئەحمەد شەرعی سەرۆکی کاتیی سووریا خوازیاری ئاوێتەبوونی هەموو هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی ئەمنیی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بوو، مەزلووم کۆبانی لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع دیداری کرد و پێکەوە ڕێککەوتننامەیەک کە بەپێی ئەو هێزەکانی هەسەدە دەبێ ئاوێتەی پێکهاتەی ئەمنیی دەوڵەتی نوێی سووریا بن و ناوەندە ستراتژییەکانی وەک ڕێڕەوگەکان، فرۆکەخانەکان و سەرچاوەکانی وزەی بندەستی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات.

ڕێککەوتنێک کە بە گوێرەی کارناسان، تەنیا لە ئاستی پرێسنیپە گشتییەکاندا ماوەیەوە و هێشتا وردەکارییە جێبەجێکارییەکانی دیاری نەکراوە و ئویتۆن ئۆرهان، شرۆڤەگەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئەنقەرە لەوبارەیەوە وتی: ئەم ڕێککەوتنە زیاتر ڕاگەیاندنی نیازپاکیی سیاسییە و بەرییە لە ڕێوشوێنی کردەیی دیار بۆ ڕاپەڕاندنی ڕاستەقینەیەتی.

پاڵپشتیی ئەمریکا و دژایەتیی تورکیا

سەەڕای دڕدونگییەکان، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای پێشوازیی لەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنەکەی بە هەنگاوێک لە بواری سیاسی و بیچم‌گرتنی دەوڵەتێکی نافیرقەیی لە سووریادا زانی.

لە بەرامبەردا تورکیا بە گومانەوە دەڕوانێتە ئەو ڕێککەوتنە و هاکان فیدانی سەرۆکی کۆماری تورکیا لە دیداری ئەمدواییەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی و سووری، جەختی کرد کە ئەو ڕێککەوتنە نەگەیشتۆتە قۆناغی ڕاپەڕاندن. چونکە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە سووریادا، دەبێ دەوڵەتێکی گشتگیر بە تاقە هێزێکی سەربازیی ڕەوا بوونی هەبێت.

بە چەشنێک کە دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکا لای وایە کە هەسەدە بە کردەوە لە بواری ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی نیشتمانی سووریادا هەنگاوی ناوە و گەڕانەوە لەو بڕیارە لە کورت‌خایەنیشدا ناموممکینە.

داواکارییەکان بۆ خۆسەریی کوردەکان

لە ناو گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەدا، شایدی پێداگریی کوردەکانی سووریا بۆ خۆسەرین و در ۲۷ی ئاڤریڵدا، سەدان چالاکی کورد لە سووریا، تورکیا، عێراق لە شاری قامیشلۆدا گردبوونەوە و لە دانیشتنێکدا لە ژێر ناوی "یکڕیزیی کورد" خوازیاری پێکهاتنی ناوچەیەکی فیدراڵی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون.

لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی ئەم دانیشتنەدا، بەشدابووان جەختیان لە پێویستیی گۆڕانی دەستووری سووریا و دەستبەریی مافی نەتەوەیی کوردەکان لە قەوارەی سیستەمێکی پەرتەوازەدا کرد.

کەچی دەوڵەتی دیمەشق بە توندی کاردانەوەی بەو ڕاگەیێندراوە نیشان دا و نووسینگەی سەرۆکی کۆماریی سووریا، ڕایگەیاند: ئێمە دژی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ سەپاندنی فیدراڵیزم بە بێ کۆدەنگیی نیشتمانین. یەکگرتوویی سەرزەوین و گەلی سووریا، هێڵی سووری ئێمەیە.

خەونی کوردەکان و ڕاستیی ناوچە

زۆربەی خەڵکی کوردی سووریا لەو باوەڕەن کە کوردانی سووریا بەدوای هەرێمێکی خۆسەری وەک هەرێمی کوردستانن، بەبێ ئەوەی بیانەوێ لە سووریادا دابڕێن. کەچی ئەنقەرە و دیمەشق بە توندی بەرهەڵستی ئەو بڕیارە بوونەتەوە.

News ID 55089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha