AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٤ ١٩:٥٢

ئەسۆشێتدپرێس: گەرووی هورموز لەم ڕۆژانەدا دەکرێتەوە

ئەسۆشێتدپرێس: گەرووی هورموز لەم ڕۆژانەدا دەکرێتەوە

ئەسۆشێتد پرێس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ناوچەیی پاگەندەی کرد کە دانوستانکارانی ئێران و عومان ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێهێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسۆشیەیتد پرێس ڕۆژی چوارشەممە بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ناوچەیی پاگەندەی کرد کە دانوستانکارانی ئێران و عومانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کۆتایی پێ هێناوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆتایی بەرپرسانی باڵای ئێرانن.

بەگوێرەی ئەو دەزگای میدیاییە، بەرپرسانی بەشدار لە دانوستانەکاندا ئەگەری ڕێککەوتنەکەیان بە چارەسەرێکی کاتی بۆ کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر تێپەڕاندنی کەشتیەکان بە گەرووی هورمز وەسف کردووە.

ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو ڕێککەوتنە پەیوەندی بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنەوە هەیە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتبووە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان و کردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام دواجار شکستی هێنا.

ئەو بەرپرسانە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەری ڕێککەوتنەکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدا کراوە کە دوو دەستدرێژیی پێشووی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران کە بە پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراون، لە کاتی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن ڕوویانداوە و بۆ جیهانی سەلماندووە کە ئەمریکا هەرگیز بەدوای دانوستاندا ناگەڕێت.

News ID 60141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha