بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی: له ئه‌ربه‌عینی ئیمام حوسێن (ع) بۆ به‌هێزکردنی یه‌کبوون و یه‌کهه‌ڵوێستی ئیلهام وه‌رده‌گرین.
«نێچیرڤان ئیدریس بارزانی» سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی «ئیکس» په‌یامێکی به زمانی عه‌ڕه‌بی به‌م شێوه‌یه نووسیوه: به بۆنه‌ی ئه‌ربه‌عین، که وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی چل رۆژ دوای شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن (دروود و سڵاوی خوای لێبێت)، ئێمه له راپه‌ڕینه هه‌رمانه‌که‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته و بایەخه ده‌رکه‌وتوو و سه‌لمێنراوه‌کانی به‌ڕێزیان واته؛ له‌خۆبردوویی، قوربانیدان، ئارامی، بوێری و به‌رگریی له ماف، دادپه‌روه‌ری و شکۆ به‌رز راده‌گرین.
له درێژه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی سەرۆکی هەرێمدا هاتووه: ئێمه له‌م بۆنه‌یه بۆ به‌هێزکردنی یه‌کبوون و یه‌کهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ئیلهام وه‌رده‌گرین و له‌و باوه‌ڕه‌د‌این که هه‌موومان رووبه‌ڕووی قه‌یران و ئاسته‌نگی یه‌کسانین و چاره‌نووسی هاوبه‌شمان هه‌یه.
هه‌ر به‌م پێیه، به‌رپرسیارییه‌تیمان هه‌یه که به هاوکاری یه‌کتری، به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان هه‌ستین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق له سه‌رووی هه‌موو شتێک دابنێن؛ تاکوو به‌م شێوه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری بچه‌سپێنین و داهاتوویه‌کی باشتر به ته‌واویی هاوڵاتیان بێنینه‌دی.
له به‌شی کۆتایی ئه‌م په‌یامه‌ی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاتووه: له خوای مه‌زن داواکارم که نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بپارێزێت و فراوانی نیعمه‌تی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنێت.
Your Comment