AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٥ ٢٣:٠٧

سەرۆک کۆماری ئێران : وڵاتانی دراوسێ نەیانهێشت گرووپە دژبەرەکان بێنە ناو وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران : وڵاتانی دراوسێ نەیانهێشت گرووپە دژبەرەکان بێنە ناو وڵات

سەرۆک کۆمار وێڕای ڕوونکردنەوەی گرنگترین بەرنامە ئابوورییەکانی دەوڵەت، پەرەپێدانی وزەی پاک و چاکسازی لە سیستەمی یارمەتییەکان و چاکسازی لە هەیکەلی بەڕێوەبردن وەک سێ میحوەری سەرەکی گۆڕانکاری ئابووری وڵاتی خستەڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی سەرەتای ساڵی سێهەمی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆک مەسعوود پزشکیان، لە وتووێژێکی ڕاشکاوانە و ورد لەگەڵ خەڵک و لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئەوان، پێداچوونەوەی بە گرینگترین ڕووداوەکانی دوو ساڵی ڕابردوو کردووە، لە بارەی زنجیرەیەک تەحەددای ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە قسەی کرد.

جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەوڵەت هەوڵی داوە وڵات لە سەختترین هەلومەرجی دوای شۆڕش لە لایەن خەڵکەوە بەڕێوە ببات پشت بەستن بە پشتیوانی خەڵک.

لە بەشی یەکەمی گفتوگۆکەدا، کە شەوی ڕابردوو پەخشکرا، سەرۆک کۆمار باسی شەڕ، زیادبوونی سزاکان، ناهاوسەنگی وزە، قەیرانی ئاو، و وشکەساڵی وەک گرنگترین بابەتەکانی ئەم قۆناغە کرد؛ هەروەها تێڕوانینی خۆی له سەر چەمکی " گەل" و " یەکگرتوویی" ڕوون کردەوه ، جەختی کردەوه که هەموو ئێرانییەکان به بێ گوێدانه ئاڕاسته ، نەتەوه ، ڕه گەز و باوەر، بینەری حکومەتن و پێوەری هاوکاری له به ڕێوەبردنی وڵاتدا پێویسته لێهاتوویی و توانایی بێت.

بەشی دووەمی وتووێژە تەلەفزیۆنییەکەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ خەڵکدا، تیشکی خستە سەر ڕوونکردنەوەی نەخشەڕێگای دەوڵەت بۆ چاکسازییە پێکهاتەییەکان لە ئابووریدا؛ چاکسازییەکان کە لە کەرتی وزە و سیستەمی بانکیەوە دەست پێدەکات تا سیاسەتی یارمەتییەکان، بە تایبەتکردن، بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەت، و پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە.

لەم بەشەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە  چاکسازی بە پێویستییەکی حەتمی دەزانێت بۆ داهاتووی وڵات، ئاماژەی بەو هەلومەرجە سەختانەی کە لە ئەنجامی سزاکان و شەڕ و سنووردارکردنی ئابوورییەوە سەرهەڵدەدەن.

هەروەها پزشکیان ڕێوشوێنەکانی دەوڵەت لە پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە و چاکسازی لە سیستەمی پارەدانی یارمەتییەکان و نەهێشتنی بوارەکانی کرێ و گەندەڵی و بەردەوامیدان لە چاکسازی لە سیستەمی بانکی و گواستنەوەی کارا ئابوورییەکانی ڕوونکردەوە.

ناوبراو جەختی لە ڕۆڵی پاڵپشتی و هەماهەنگیی خەڵک  لە پێشخستنی ئەو بەرنامانەدا کردەوە، هەروەها وتی کە ئامانجی کۆتایی حکومەت بریتییە لە دامەزراندنی دادپەروەری و زیادکردنی کارایی و زاڵبوون بە سەر ناهاوسەنگییە ئابوری و وزەیەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.

وڵاتانی دراوسێ ڕێگەیان نەدا دژە شۆڕش بێنە ناو خاکی ئێران. دوای گەمارۆکە پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکان فراوانتر کرد.

سەرۆک کۆمار وتی: دوای گەمارۆدان، ڕێگای بازرگانیمان لەگەڵ دراوسێکان دامەزراندووە و فراوانترمان کردووە.

ئەمڕۆ پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان زۆر باشترە لە ڕابردوو؛ دراوسێکان ڕێگەیان نەدەدا توخمە دژە شۆڕشەکان بێنە ناو وڵاتەوە.

News ID 60146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha