بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی هەماهەنگی ئابووریی سەرۆکایهتییەکانی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: پێش دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، ترامپ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە پلانی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکانی دەستبەجێ و تەنانەت ٢٤ کاتژمێریش؛ بەڵام شەڕی ئۆکرانیا بەردەوامە، ئاگربەستەکانی غەززە و لوبنان شکێنراون و سوپای داگیرکەری ئیسرائیل بەشێک لە سوریای داگیرکردووە.
ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران جیددی و ئیرادەی خۆی بۆ دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن نیشان داوە. بەڵام ترامپ و تیمەکەی کە لە ژێر کاریگەری نتانیاهۆ و نیوکانەکاندا بوون، هێشتا لە سەرلێشێواویدان.
ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە: ئێران بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران لێکەوتەی ترسناکی بۆ ئەمریکا هەیە.
Your Comment