AP ١٤٠٤ گوڵان ١١ ٠٩:٥٤

گرۆسی: پاڵپشتی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا زۆر گرینگە

گرۆسی: پاڵپشتی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا زۆر گرینگە

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: پاڵپشتی تەکنیکی و جیدی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران زۆر نیگەرانکەرە و ئەو نیگەرانییەمان بە ئێرانیش راگەیاندووە و ئەوە پێوەندی بە هەڵوێستی سیاسی منەوە نییە و ڕاستییەکە.

گرۆسی وێرای دەربڕینی قسەی سیاسی و ناکارناسانە لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی: داکۆکی ئێمە، ڕوونکردنەوە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئێرانە. پاڵپشتی تەکنیکی و جیدی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرینگە. دۆخەکە بە تێپەڕینی کات خراپتریش دەبێت چونکوو تەنانەت لە ئەگەری کاریگەری سیاسی و دیپلۆماتیک، سانتریفیوژەکان هەر چالاکن و پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕوو لە زیاد بوونە.

ناوبراو بە بێ ڕەخنە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئێران ، پاگەندەی کرد: کەواتە ئێمە ئەبێ ئەو بابەتە شوێنگیری بکەین ئەگینا ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکدادانێکی سەربازی و ئەوە ئێمەین کە ئەبێ ڕێگری لێبکەین.

بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن زۆر باش و کاریگەرە. ئاڵبەت بە بێ ئێمە ئەو ڕێککەوتنە ناسەقامگیر دەبێت.

گرۆسی وتیشی: ئاژانس لە ئێران چالاکی دەکات بەڵام ئەو ڕوونکارییە کە دەبێ هەمانبێت نیمانە و ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت ئێمەش دەگەینە ڕوونکاری.

ناوبراو سەبارەت بە توانایی ئێران بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئێران ئۆرانیۆمی پێویستی بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی هەیە. ئەوان چەکی ئەتۆمیان نییە. بەڵام پرسەکە جیدییە. هیچ وڵاتێکی دیکە کە چەکی ئەتۆمی نییە وەکوو ئێران هەڵسوکەوت ناکات.

News ID 54853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha