بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم ڕەزایی لە میانەی سەفەری بۆ پارێزگای کوردستان و سەردانی سنووری باشماخی مەریوان، ڕایگەیاند: هاتوچۆی ڕۆژانە 5 هەزار موسافیر لە سنووری باشماخەوە سەلمێنەری هێمنی و ئاسایشی پاوەجێی ئەو سنوورەیە.
وتیشی: هاوکاریی باشی نێوان سنووروانان و یەکینەکانی هێزی ئینتزامی ئێران و ئاسایشی عێراق لە بواری پاسپۆرت، تەرمیناڵەکان و گۆمرۆکەکاندا، سنووری باشماخی کردۆتە یەکێک لە سنوورە هەرە چالاکەکانی ئێران، چ لە بواری هاتوچۆی مرۆیی و چ ترانزیتییەوە.
Your Comment