AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢١ ١٢:٤٩

ڕاپۆرتی هەژێنەر لە توندوتیژی دژی ژنان لە گرتووخانە و دادگاکانی تورکیا

ڕاپۆرتی هەژێنەر لە توندوتیژی دژی ژنان لە گرتووخانە و دادگاکانی تورکیا

ناوەندی مافی مرۆڤی ناوەندی پارێزەرانی ئەنقەرە لە ڕاپۆرتێکی هەژێنەردا لە ڕووت بوونەوەی زۆرەملێ و ئەشکەنجەی ژنانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکانی دوای دەستگیری ئەکرەم ئیمام ئوغڵو و هەروەها لە تۆماری سکاڵای فەرمی لە دژی سەرۆکی پۆلیسی ئەنقەرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستگیرکردنەژانی ئەم دواییە بە بۆنەی دەستگیری ئەکرەم ئیمام ئوغڵو شارەوانی ئەستەنبول، ژمارەیەکی بەربڵاو لە ژنانیش دەستگیر کراون و بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەنقەرە گواستراونەتەوە. ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە کە لە گرتووخانەکاندا پشکنینی جەستەیی زۆرەملێیان بۆ کراوە و بە شێوەی سووکانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە و بە تواوەتی ڕووت کراونەتەوە و کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و ئازاری فیزیکییەوە.


ئەو ژنانە بە چوون بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ناوەندی پارێزەرانی ئەنقەرە، سکاڵای خۆیان تۆمار کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: گێڕانەوەی سەرجەم قوربانیان هاوشێوەی یەک بووە و تەنانەت ئەو جۆرە کە ئازارگەرەکانیان وەسف کردووە لە باری فیزیکی و ڕواڵەتەوە هاوشێوە و یەکسان بووە.

هەروەها ئەو ناوەندە ڕاپۆرتی داوەکە پارێزەران بۆ ئەوەی کە بتوانان لەگەڵ قوربانیان چاوپێکەوتنیان هەبێت چەندین کاتژمێر چاوەڕوان کراون و هەر بۆیە لە ئەو بارەوە ئەو ڕووداوانە بە شێوەی فەرمی سکاڵایان بۆ تۆمار کراوە.

News ID 54565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha