AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٩ ١٨:٢٥

تورکیا و کوردی سووریا ئاگربەستیان کرد

تورکیا و کوردی سووریا ئاگربەستیان کرد

ئاگربەستێكی كاتی بۆ ماوەی مانگێك لە نێوان توركیا و هەسەدە واژوو كراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی سەرچاوەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات، بە چاودێری ئەمریكا، ڕێككەوتنێكی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێگ لە نێوان توركیا و هەسەدە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، كراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشكرای كرد ڕێككەوتنێك لە نێوان توركیا و هەسەدە واژوو كراوە، لەسەر بنەمای چەند خاڵێك كە چەند خاڵێكی سەرەتایی لەخۆ دەگرێت و بریتین لەوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەكە كاتیی دەبێت بۆ ماوەی مانگێك لەو ناوچانەی پێكدادان هەیە.

هەروەها بەپێی ڕێككەوتنەكە سوپای توركیا لە شارۆچكەی قەرەقۆزاق و دەوروبەری بەنداوی تشرین دەكشێتەوە، لە بەرانبەردا پاراستنی ئەمنییەت و چاودێرییكردن و ئیدارەدانی قەرەقۆزاق و بەنداوەكە بە هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئاسایشی گشتی دەسپێردرێت.

لە كۆتاییدا، بەپێی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد چاوەڕوان دەكرێت بەیاننامەیەكی فەرمی لە لایەن ئەمریكا بۆ پشتڕاستكردنەوە و ڕاگەیاندنی ئەم ڕێككەوتنە لە نزیكترین كاتدا بڵاوبكرێتەوە.

News ID 54439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha