ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە کەشی سیاسیی تورکیادا دەڵێن "ئەوی لە هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵدا سەرکەوت، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیاشدا سەردەکەوێت"، ڕێک وەک سەرکەوتنی خودی ئەردۆغان. چونکە گۆژمەی شارەوانی ئەستەنبۆڵ زۆر زیاترە لە ٨٠ شاری دیکەی تورکیا و تەنیا لە ساڵی 2024دا 516 ملیارد دۆلار (16.05 ملیارد دۆلار)ی پێ تەرخان دراوە، لە کاتێکدا گۆژمەی تەرخاندراو بە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا 92 ملیارد لیر (2.8 ملیارد دۆلار) بووە.
لەو سۆنگەوە تا ساڵی 2018، ئاکپارتی وەک حزبی زاڵ شارەوانیی ئەستەنبۆڵی لە بنداستدا بوو، تا لە ساڵی 2019 سیاسەتوانێک بە ناوی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە پارتی کۆماری گەل کۆتایی بە 25 ساڵ دەسەڵاتی ئاکپارتی بە سەر ئەو شارەدا هێنا و بوو بە مەترسییەک بۆ ئەردۆغان و حزبەکەی.
لە لایەکی ترەوە ئیمام ئۆغڵو لە ماوەی 5 ساڵ شاروانیی ئەستەنبۆڵ هەنگاوی زۆری باشی بۆ گەشەی شاریی (گەشەی هاتوچۆی شاری، کەشی سەوزەڵانیی شار، خزمەتکاری شاری، چاکسازی و نۆژەنکردنەوە) هەڵگرتووە و توانی لە مارچی 2024دا بۆ جارێکی تر بەربژێری ئاکپارتی شکست بدا.
هەڵبەت لە مەودای 2019 تا 2024، خود دەسەڵاتی ئەردۆغانیش بەرەوڕووی دوو ڕووداوی گەورە و هەڵتەکێنەر بۆتەوە:
1. کەوتنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە 2023 و دابەزینی پێگەی ئەردۆغان لای خەڵکی و ناچاربوون بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ دوو پارتی دیکە لەپێناو سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان.
2. وەلانرانی کەماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ لە لایەن ئەندامانی گەنجی پارتی کۆماری گەل و دانانی ئوزگور ئۆزەل لە دژبەرانی ڕادیکاڵی ئەردۆغان، بۆ سەرۆکایەتی جەهەپە و باوەڕی ئۆزەل بە شکستدانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بە بەربژێرکردنی ئیمام ئۆغڵوی 53 ساڵە لە بری قلیچدار ئۆغلوی 75 ساڵە.
ئەمەش واتە ڕیزبەندییەکی نوێ لە بواری سیاسەتی تورکیا؛ لە لایکەوە ئەردۆغانێک وەستاوە کە بە هۆی لاوازیی دەوڵەت لە پرسی مەعاشی خەڵکی و بایکۆتی ئازادی پێگەی دابەزیوە و لە لایەکی ئیمام ئۆغلویەک وەستاوە کە بە هۆی هەنگاوە سازێنەرەکانی لە ئەستەنبۆڵ و خزمەتگەیاندن بە هەموو چینەکان، لایەنگری زیاتری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
کەچی ئێستا کەشکە بە هۆی دەستگیریی ئیمام ئۆغڵو ئاڵۆزتر بووە و دادستێنی ئەستەنبۆڵ تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە و دامەزراندنی باڵێکی گەندەڵی ئابووریی داوەتە پاڵی و ئەمەش بۆتە هۆی تووڕەبوونی جەماوەری و ناڕەزایەتی لە دژی ئەردۆغان و دەزگای دادی تورکیا لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ترابۆزون و ئەزمیر کە بۆ ڕێک چوار ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی جەهەپە و ڕاگەیاندنی فەرمیی بەربژێریی ئیمام ئۆغڵو، دادستێنی ئەستەنبۆڵ بیری تۆمەتەکان کەوتۆتەوە.
لەو سۆنگەوە دەەتوانین پێشبینی بکەین کە تورکیا لە دۆخی ئێستادا بەرەوڕووی 2 بژێرەیە:
1. دادگای تورکیا ئیمام ئۆغڵو بەو تاوانانە تۆمەتبار بکا و بیخاتە زیندان، کە لەو ئەگەرەدا جەهەپە هیچ بەربژێرێکی بۆ هەڵبژاردنەکانی 2028 نابێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی زۆری بەشداریی جەماوەی (نزیکەی لەسەدا 40) و شەرمەزاریی تورکیا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە بواری دیموکراسی.
2. بێبەری بوونی ئیمام ئۆغڵو لەو تۆمەتانە و بەربژێربوونی لە هەڵبژاردنەکانی 2028. کە لەو ئەگەرەدا ڕکابەرێکی بەهێز دەبێ بۆ ئەردۆغان و ڕەنگە بشتوانێ ئەردۆغان ببەزێنێت و کۆتایی بە سەروەریی ئاکپارتی لە تورکیا بهێنێت.
ئەگەرچی بژێرەی دووەم دژوار و دوور لە زەینە و گومانێک لە چارەنووسی زیندان بۆ ئیمام ئۆغڵو نییە، بەڵام لە هەر دوو حاڵەتدا، ئەردۆغان دۆڕاوی یارییەکەیە. چونکە دەستگیریی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لە لایەن سیستەمی دادی ئەردۆغان، وەک بۆمڕەنگێک دەچێت کە لە گەڕانەوەیدا خود "ئەردۆغان" و پارتەکەی دەپێکێت.
مووسا داداشزاده، کارناسی پرسە سیاسییەکانی تورکیا
Your Comment