بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، مێدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر شوێنە نیشتەجێیەکانی ئەو وڵاتە بەرز بووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر یەمەن تا ئێستا 31 شەهید و 101 برینداری لێکەوتووەتەوە.
پێشتریش مێدیا عێبری زمانەکان دانیان بە بەشداری ڕژێمی زایۆنی لە ئەو هێرشە نامرۆڤانانە دانابوو.
Your Comment