AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٨ ١٥:٥٧

ڕێبەری دروزەکانی سووریا: ڕەشەکوژی دروزەکان پلانڕێژی کراوە

ڕێبەری دروزەکانی سووریا:
ڕەشەکوژی دروزەکان پلانڕێژی کراوە

ڕێبەری دروزەکانی سووریا داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتنی شارەکانی کەنار دەریای ئەو وڵاتەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیکمەت سەلمان ئەلحەجری، ڕێبەری دروزەکانی سووریا خوازیاری ئاگربەست لە کەناراوەکانی سووریا بوو و دژایەتی ئەو کۆمەڵکوژیەی کرد کە بە کوشتنی پلان بۆ داڕێژراو ناوی برد.

ئاماژە بەوەشدا: داوای کۆتاییهێنان به ململانێکان دەکەین و داوا له دەسەڵاتدارانی بەرپرس و تەواوی دامودەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین دەستبەجێ به ئەرکی خۆیان هەستن بۆ ڕاگرتنی ململانێکان و کۆتاییهێنان به کوشتن و ڕەشەکوژی خەڵکی دروزە.

ڕاشیگەیاند: بەرپرسیارێتی ئەم قەیرانە لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەدایە کە پاڵپشتی شەڕکردنی لایەنەکان دەکەن، کە دەبێت ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر و هەموو ڕێگەیەک بەکاربهێنن بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم کارەساتە بوەستێنن.

News ID 54241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha