ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕەزا عابدی کارناسی پرسەکانی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەکەکە، وتی: کوردەکان بە ئاشکرا لە کۆتایی دەسەڵاتی ئیمپراتووریی عوسمانییەوە لە دۆخێکی گونجاودا نەبوونە و لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆماری نوێی تورکیا لە 1923ـهوە تا ئیستا کوردەکانی تورکیا بەرەوڕووی بایکۆت و هەڵاواردنن و بۆ چەندین دەیە دەچێت کە لە تورکیادا نکۆڵی لە شوناسی کوردی دەکرێت و وەک تورکی کێوی ناویان لێ دەبرێت و خەڵکێکی زۆر لە تورکیا بۆ ڕەخنەگرتن لەو دۆخە خراونەتە زیندان.
وتیشی: ئۆجەلان لە 1970دا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی دامەزراند و شەڕی چەکدارانەی لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەست پێکرد کە زیانێکی قورسی لێکەوتەوە. دیارە یەکێک لە هۆکارەکانی تەڤڵنەبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا، بابەتی شەڕ و ململانێی باشووری ڕۆژهەلاتی تورکیا و پرسی کورد و مافی مرۆڤە و یەکێتی ئەورووپا لەوە دەترسێت کە لەگەڵ تەڤڵبوونی تورکیا بەو یەکێتە، ئەورووپاش لەو شەڕانەوە بگلێت. لەمناوە تورکیا لە 2002ـهوە هەوڵی چارەسەریی پرسی کوردی دەست پێکردووە و لە 2015دا هەوڵەکانی ئەردۆغان و لەوبارەیە شکستی هێنا و ناکۆکییەکان گرژتر بوونەوە و زۆربەی کەسایەتییە کوردەکان ڕاپێچی زیندان دران.
عابدی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ بەشداری و بەدەستهێنانی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 2028، ڕایگەیاند: ئەردۆغان بە هۆی هەلومەرجی نالەباری ئابووریی ئیستاکەی تورکیا لە دۆخێکی گونجاودا نییە، بۆیە ناچارە کە ڕاکێشانی سەرنجی کوردەکان و وەرگرتنی پاڵپشتیی ئەوان.
ئەو کارناسە سیاسییە جەختی لەوەش کرد: عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەو بانگەوازەی بلاوی کردەوە لە مەیدانی ئەردۆغاندا یاری دەکات و هەوڵی متمانەدان بە ئەردۆغان دەدات. بەلام نابێ فەرامۆش بکەین کە پەکەکە ڕێکخراوێکی چریکییە و لق و گرووپی جۆراوجۆری هەیە و ئەمەش ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە ئایا هەموو لقەکانی پەکەکە گوێڕاڵی ئۆجەلان دەبن؟ و ئەمە لە درێژەی زەماندا دەردەکەوێت.
Your Comment