AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣٠ ١٨:٤٥

ڕێبەری ئێران: گەڵاڵەی گەمژانەی ئەمریکا بۆ غەزە ناگاتە ئەنجام

ڕێبەری ئێران: گەڵاڵەی گەمژانەی ئەمریکا بۆ غەزە ناگاتە ئەنجام

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە کۆمەڵێک پلانی گەمژانەی ئەمریکا یان هەندێک پلانی دیکە سەبارەت بە غەزە و فەلەستین وتیان: ئەو پلانانە ناگەنە هیچ ئەنجامێک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و شاندی یاوەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگری لە غەزەی کرد و جەختیان لەوە کردەوە: کاری گەورەی سەرکردە و تێکۆشەرانی خۆڕاگری فەلەستین لە "یەکگرتوویی و یەکڕیزی" و "بەرخۆدان" لە بەرامبەر دوژمن و پێشخستنی پرۆسەی ئاڵۆزی دانوستان، هەروەها سەبر و کۆڵنەدانی خەڵک، خۆڕاگریی لە ناوچەکەدا جێی شانازییە.

ڕێبەری سەرکەوتنی خۆڕاگری ئیسلامی و خەڵکی غەززەی لە دژی دوژمنانی زایۆنی و ئەمریکا بە گەورە وەسف کرد و ئاماژەیان بەوە کرد: ئەم سەرکەوتنە پێوەرێکی نوێی لە خەباتەکانی خۆڕاگریدا خوڵقاند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە کۆمەڵێک پلانی گەمژانەی ئەمریکا یان هەندێک پلانی دیکە سەبارەت بە غەززە و فەلەستین وتیان: ئەو پلانانە ناگەنە هیچ شوێنێک و ئەوانەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر بانگەشەی لەناوبردنی بەرخۆدانیان کردبوو لە ماوەیەکی کورتدا، ئێستا دیلەکانیان بە کۆمەڵەی بچووکی چەند کەسی لە چەکدارانی بەرخۆدان وەردەگرنەوە و لە بەرامبەردا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد دەکەن.

وتیشیان شێوازی خۆڕاگری بۆ ڕادەستکردنی دیلەکانی زایۆنیستی بە بەرجەستەی گەورەیی بەرخۆدان لە بەر چاوی جیهان دەرکەوت.

ڕاشیانگەیاند: ئێستا بیروڕای گشتی جیهانی لە بەرژەوەندی فەلەستینە و لەم هەلومەرجەدا هیچ پلانێک بەبێ ڕەزامەندی خۆڕاگری و خەڵکی غەززە تەواو نابێت.

لەم دیدارەدا زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەورەی بەرخۆدان لە غەززە لە ڕێبەری شۆڕش، ئەم سەرکەوتنەی گەڕاندەوە بۆ پشتیوانی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ڕێنوێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و وتی: لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، بەرخۆدانی فەلەستین بە ڕاستی لەو ئاستەدا بووە لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا و سەرەڕای هاوسەنگی نایەکسانی هێز، بەرخۆدانی فەلەستین توانی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت”.

News ID 54039

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha