AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ١٠:٥٦

چڕ بوونەوەی کێشەکان لە سووریا/هەسەدە: هەرگیز چەک دانانێین

چڕ بوونەوەی کێشەکان لە سووریا/هەسەدە: هەرگیز چەک دانانێین

وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە لەسەر چەک دانەنانی ئەو هێزانە یان هەڵوەشانەوەی گرووپەکەیان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود حەبیب وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە جەختی کرد کە ئەو هێزانە چەکەکانیان رادەست ناکەن.

ناوبراو زیادی کرد:ئێمە بەدوای تێکەڵ بوونی هێزەکانی خۆمان لە ئەرتەشی سووریا لە جیاتی هەڵوەشانەوە یان رادەست کردنی چەکەکانمانین. ئێمە چەکی خۆمان ڕادەستی هیچ گرووپێکی دیکە ناکەین.

حەبیب زیادی کرد: هێزەکانی هەسەدە توانایی پێویستیان بۆ دابینی ئاسایشی شار و سنوورەکانی سووریا هەیە و دەتوانن لە ڕیزی ئەرتەشدا بن.

ناوبراو وتیشی: لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هێزەکانی هەسەدە، سووریا پێویستی بە زیات رلە 30 هەزا هێز بۆ ئەنجامی ئەرکەکانی ئەوان هەیە.

حەبیب هەروەها لە جێگیر بوونی ‌هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا پاڵپشتی کرد.


News ID 53904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha