AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ١٥:١٧

ڕێبەری باڵای ئێران سزای زیاتر لە 3 هەزار زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران سزای زیاتر لە 3 هەزار زیندانی بەخشی

بە بۆنەی جەژنەکانی مەبعەس و شەعبان و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕێبەری باڵڵی وڵات، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی سزای زیاتر لە سێ هەزار کەس کە لەلایەن دادگاکانەوە سزا دراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندی دەربڕی لە سەر داوای لێخۆشبوون یان کەمکردنەوە و حوکمی زیاتر لە سێ هەزار کەس کە لە لایەن دادگاکانەوە سزا دراون.

حوجەتولئیسلام ئێژەیی لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری ، داوای کردبوو، لە ژێر ڕۆشنایی جەژنی مەبعەس و شەعبان و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، لێخۆشبوون یان گۆڕینی سزای سێ هەزار و ١٢٦ کەس کە لەلایەن دادگا گشتیی و ئینقلاب، ڕێکخراوی دادی هێزە چەکدارەکان و دامەزراوەی سزادانی حکومەتەوە جێبەجێ بکرێت.

News ID 53875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha