AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ١٣:٥٠

کوژرانی دوو کەس لە بنەماڵەی وەفدی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان

کوژرانی دوو کەس لە بنەماڵەی وەفدی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان

برازایەکی ئەحمەد تورک و خوشکێکی فیگن یوکسێکداغ بە کوژراوی دۆزرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسێن ڕەهبەر تورک، برازای ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی تیمی دانوستان لەگەڵ ئۆجالان، لە هێرشێکی چەکداریدا گیانی لەدەست دا.

کوژرانی دوو کەس لە بنەماڵەی وەفدی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان

حوسێن ڕەهبەر تورک، برازای ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرین و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ماردین، کە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و پاسەوانێک لە شوێنی دانرا، کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداری لە شاری مێرسین و گیانی لە دەستدا.

پۆلیس شەش تۆمەتباری لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشەکەدا دەستگیر کردووە.

کوژرانی دوو کەس لە بنەماڵەی وەفدی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان

تەرمی بێ گیانی سانی یوکسەکداغ خوشکی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. ماوەی سێ ڕۆژە خێزانەکەی هیچ هەواڵێکی لێ نەبووە و دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ئەحمەد تورک و فیگن یوکسێکداغ ئەندامانی وەفدی دیدار و دانوستان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانن.

News ID 53810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha