AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٥ ١٣:١٦

لە زانکۆی ئێزمیر ئەنجومەنی کوردی ڕێکدەخرێت

لە زانکۆی ئێزمیر ئەنجومەنی کوردی ڕێکدەخرێت

خوێندکارانی زانکۆی کاتیب چەلەبی ئێزمیر بە پێکهێنانی ئەنجومەنی زانکۆیی کوردی کاتیب چەلەبی، چالاکیە پەروەردەیی و فەرهەنگیەکانی خۆیی لە بواری زمانی کوردی دەست پێکردووە و داوایان لە خوێندکاران کردووە یارمەتیدەری ئەو ئامانجە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕەوتی دانوستان بۆ ئاشتی پرسی بە فەرمی ناساندنی یاسای زمانی کوررد و پەروەردە بە زمانی دایکی بووەتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی داوکاری کۆمەڵایەتی لە تورکیا و جوگرافیای کوردی .

لە حاڵێکدا کە ئەو داواکاریە لە شارە جیاجیاکان بە دەنگی بەرز دێتە ئاراوە، گرووپێک کە خوێندکارانی زانکۆی کاتیب چەلەبی ئێزمیر بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی کوردی زانکۆی کاتیب چەلەبی هەنگاوێکێ زانستیان لە سەر ڕێگای پەروەردە و بووژانەوەی زمانی کوردی هەڵگرتووە.


سەدەف پویراز، ئەندامی ئەو ئەنجومەنە تازە دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی چالاکیەکانی هاندانی گەنجانی کورد، بەتایبەتی خوێندکاران بە بیر کردنەوە سەبارەت بە زمان، فەرهەنگ، مێژوو و وێژەی کوردی وەسف کرد.





News ID 57906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha