بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتاردانی بۆ دەسپێکی شازدەهەمین کۆنفڕانسی باڵوێزانی تورکیا لە ئەنقەرە، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا، جەختی کرد: سیاسەتی ئەنقەرە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو پاراستنی کەرامەتی مرۆیی، سەقامگیریی ناوچە و شەڕی لێبڕاوانە لە دژی تیرۆریزم بووە.
فیدان وتیشی: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا بەواتای کۆتایی ڕاسپاردەی تورکیا لەو وڵاتە نییە و کاری سەرەکیی ئێمە تازە لە سووریا دەستی پێکردووە و ئەنقەرە لەو باوەڕەیە کە سەرهەڵدانی سووریایەکی سەقامگیر، بەری لە دەستێوردانی بیانی و تیرۆریزم، نەک هەر بۆ خەڵکی سووریا، بەڵکوو بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەموو ناوچەکە گرینگە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە داکۆکیی تورکیا لەسەر درێژەی ستراتژیی "تورکیای بێتیرۆریزم"، جەختیشی کرد: ئەو سیاسەتە وەک سیاسەتی ئەمنیی ئەنقەرە، چوارچیوەیەکی گشتگیر بۆ دابینکردنی ئاسایشی پاوەجێ، سەقامگیریی ناوخۆیی و ئاسایشی ناوچەیە و لەمناوە گۆڕانکارییەکانی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی باشووری تورکیا، پێگەیەکی تایبەتیان هەیە.
Your Comment