بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەڕەنسا هەوڵ دەدات ڕێگایەک بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان بدۆزێتەوە چونکوو نیگەرانییەکان لەسەر توانایی ئەوان بۆ چاوەدێری بەسەر زیندانیانی داعش لە سووریا دوای بەشار ئەسەد بەرز بووەوە. زیدانیانی فەرەنسی دەستگیر کراو لەلایەن کوردەکانی سووریا دەگاتە نزیک بە 200 کەس کە بریتین لە ژن، پیاو و منداڵ، گەورەترین گرووپی زیندانیانی ڕۆژاوایی لە ساڵی 2019 بەولاوەن.
فەڕەنسا هەروەها هاوبەشی ژمارەی یەکی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دێتە ئەژمار کە دەیان هێزی تایبەتی بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان لەوێ جێگیر کردووە. بەڵام ترامۆ هەڕەشەی کردووە کە 200 هێزی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچە دەکشێنێتەوە.
ڕێبەرانی کوردی سووریا لە گفتوگۆگەلێکدا داوایان لە فەڕەنسا و ئەمریکا کردووە تا سەربازگەلێک بۆ پارێزوانی لە ئەوان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا و دابین کردنی زیندانیانی داعش ڕەوانە بکات.
کوردی سووریا بەدڵنیایی زیاترەوە لە چاو ئەمریکا ، دەڕواننە فەڕەنسا. ئەمریکا وەکوو تورکیا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە کە هاووڵاتیەکانی خۆیان بگەڕێننەوە، ئەگینا واشنتۆن وەکوو هاوبەشێکی بڕواپێنەکراو چاویان لێدەکات. بەڵام فەڕەنساش بۆ ناردنی هێز بۆ ناوچەکە پێویستی بە پاڵپشتی ئەمریکا هەیە.
ڕۆژنامەی نەشناڵ ئاگادار بووەتەوە کە دانوستانی هەستیار لە پشت دەرکە داخراوەکان لە نێوان فەرەنسا، تورکیا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە لایەک و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و بەرپرسانی نوێی سووریا لەلایەکی دیکە لە ئارادایە.
هەوڵی پێشگیرانە
هاوکات کە زلهێزەکان کاردانەوەیان نیشان داوە بە بەدەسەڵات گەییشتنی تەحریرولشام لە دیمەشق، گرووپە کوردییەکان بە زانین بە ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی پێویستیان بە هاوکاری ئەوان بۆ پارێزەری لە زیندانە مەترسیدارەکان هەیە، وادیارە لە هەوڵدان تا بە ڕوون کردنەوەی داخوازییەکانی خۆیان، دەستی خۆیان بخەنە پێش هەوڵەکانی ئەوان.
مەترسیە ئەمنییەکان
ئەگەری هەڵاتنی زیندانیانی داعشی لە زیندانەکانی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان و ئەنجامی هێرش لە فەرەنسا کە پێشتریش ئامانجی ژمارە یەکی ئەو گرووپە لە ڕۆژاوا بووە، لەوانەیە شرۆڤەیەکی قبووڵ کراو بێت بۆ هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ پاراستنی پێوەندی دیپلۆماتیکی باش لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانیان.
نیکۆلا لێرنێر، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری دەرەکی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆند وتی: پێویست بە وشیاری هەمیشەیی سەبارەت بە سووریا هەیە. بەزینی حکومەتی بەشار ئەسەد مەترسییەکی ئەمنی بۆ فەڕەنسا دێتە ئەژمار؛ ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ئەو منداڵانەی کە لە زیندانەکانی کوردستانی سووریادان.
ئەم قۆناغەی سووریا پڕە لە مەترسی بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی. بۆیە فەڕەنسا هەوڵ دەدات، بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش بۆ ئەو وڵاتە، هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بباتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە.
News ID 53585
Your Comment