بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهار"، شادی وەیسی بە حوکمی جەولانی کرایە وەزیری دادی سووریا. وەیسی لە ساڵی ٢٠١٥ وەک قازی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نەسرو، لقی ئەلقاعیدە، بەرپرسی ڕاپەڕاندنی حوکمی کوشتنی چەند ژنی سووری لە شەقامەکانی مەعرەی میسرەین لە پارێزگای ئەدلەب بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وێنە بڵاوکراوەکان لە شادی وەیسی، وەزیری دادی دیاریکراوی جەولانی لە کاتی ئێعدامی ژنێکی سووری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکی زۆری بەدواوە بووە و وەک پەیامی شەڕئاژۆیی ڕژیمی جەولانی بۆ جیهان هەڵسەنگێندراوە.
Your Comment