بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی ئاشکرایانکردووە کە دیدارەکە بەزووترین کات ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، دەمیرتاش لەدوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجهلانو لایەنە سیاسییەکان ئاگاداردەکرێتەوە، جگە لەڕاوێژ لەگەڵ ناوبراو سەبارەت بەهەنگاوەکانی داهاتوو.
ئەم سەردانە دوای دیدارێکی نێوان پەروین بوڵدانو ساریە ئۆندەر نوێنەرانی ئەو پارتە دێت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجهلان لەئیمراڵی لە28ی کانونی دوەم کە سێ کاتژمێری خایاند.
دوابەدوای ئەمەش، بوڵدانو ئۆندەر بەبەشداریی ئەحمەد تورک، لەدیدارێکی مێژویی لەئیمراڵی لەگەڵ نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاو دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی کۆبونەوە.
دوابەدوای ئەم کۆبونەوەیە، پارتی یەکسانییو دیموکراسیی گەلان بڕیاریدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی پەرلەمان فراوانتر بکات
وهفدێكى "پارتی یەکسانییو دیموکراسیی گەلان" ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی نۆ ساڵە لەزیندانی ئەدیرنە ڕاگیراوە، باس لەوەشکراوە کە تائێستا وادەی سەردانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.
News ID 53430
Your Comment