AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٣ ١٤:٢١

پشتیوانی بەرخۆدانی عێراق لە داخرانی گەرووی بابولمەندەب

پشتیوانی بەرخۆدانی عێراق لە داخرانی گەرووی بابولمەندەب

ئەمینداری گشتی لیواکانی سەیدولشوهەدای عێراق وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ گەلی یەمەن ڕایگەیاند کە مافی خۆیانە گەرووی بابولمەندەب دابخەن بۆ ئەوەی جیهان بزانێت کە گەلی یەمەن بە بێدەنگی نامرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو ئەلعەلا ئەلوەلای ئەمینداری گشتی لیواکانی سەیدولشوهەدای عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە فەلسەفەی ڕاگرتن تەنیا لە چەکی ئەتۆمیدا سنووردار نییە؛ بەڵکوو خودا شوێنێکی جوگرافی بە گەلانی ناوچەکە بەخشیوە کە ڕێگەی پێداوە کاریگەرییەکی بێهاوتای لەسەر خوێنبەرە سەرەکییەکانی بازرگانی جیهانی هەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر هەموو ڕێگاکانی ژیان بەڕووی گەلی یەمەندا دابخرێن، مافی خۆیانە گەرووی باب ئەلمەندەب دابخەن بۆ ئەوەی جیهان بیبیستێت کە گەلی یەمەن بە بێدەنگی نامرن.

ئەلوەلای ڕووی لە دەستدرێژکارانی سعودیە کرد و وتی: کۆتایی بە گەمارۆی یەمەن بهێنن بۆ ئەوەی گەرووەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە بۆ ئێوە. ئەگەر فشارەکان لەسەر یەمەن زیاد بکەن، ڕێگای ئەم گەروەش بۆ ئێوە بەرتەسک دەبێتەوە.

News ID 60054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha