بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن موحێبی ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت ئەمریکا لە ناوچەکەدا بهێڵێتەوە بە هاندانی سەرۆکی ئەمریکا و پێدانی زانیاری ناڕاست و پێشخستنی ئامانجەکانی بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی ئەمریکا.
جەختیشی کردەوە: ئەگەر ئیسرائیل جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ شەڕ، بەڵایەکی گەورە بەسەریدا دەهێنین.
موحێبی ژمارەی کوژراوانی ئەمریکی دوای پێشێلکردنی یاداشتەکەی بە زیاتر لە ٢٠٠ کەس دانا و ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢ زیاترە لە ٢٠٠ کەس؛ ژمارەی بریندارەکان زۆر زیاترە لەم ژمارەیە. گەلی ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات فەرماندە درۆزنەکانیان بە گەمژەیان بزانن.
وتەبێژی سپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە: پێویستە حکومەتی ئەمریکا ڕۆژنامەنووسان بانگهێشت بکات بۆ بینینی ئەو شوێنانەی ئێران لێیداوە تاکوو بزانن چەند کەس کوژراون.
بەریتانیا دەبێتە ئامانجی دیاریکراو و ڕەوامان ئەگەر یاوەری ئەمریکا بێت
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: هەر وڵاتێک، چ بەریتانیا، دەوڵەتانی کەنداو یان ئەوانی دیکە، ئەگەر پشتیوانی ئەمریکا بکەن لە شەڕەکەدا، ئەوا دەبنە ئامانجی ڕەوای ئێمە.
سەردار محێبی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم دواییانەدا فڕۆکەکانی بی ١ی ئەمریکی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیایان بەکارهێناوە، ئەگەر یاوەریان بن ئەوا دەبنە ئامانجی ڕەوامان. بۆ هەموو پرسێک سیناریۆی خۆمان هەیە.
Your Comment