AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٨ ١٠:٣٧

مەزڵۆم کۆبانێ: ئامادەین ناوچەی سڤیل لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا ڕابگەیێنین

مەزڵۆم کۆبانێ: ئامادەین ناوچەی سڤیل لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا ڕابگەیێنین

مەزڵۆم کۆبانێ ڕایگەیاند کە ئامادەن ناوچەی سڤیل بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا لە کۆبانێ پێک بهێنن تا نیگەرانییەکانی تورکیا چارەسەر و سەقامگیری ناوچەکەش دەستەبەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بۆ دەستخستنی ئاگربڕ لە سووریا، ئامادەن ناوچەی سڤیل لە کۆبانێ پێک بهێنن و هێزە ئەمنییەکانی ژێر چاوەدێری ئەمریکا لەوێ جێگیر بکەن و ئەو هەوڵە بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەر کردنی سەقامگیری لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.

لە تویتەکەی مەزڵۆم کۆبانێ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو بووەتەوە هاتووە: بۆ جەخت لەسەر بەڵێنی نەگۆڕی ئێمە بۆ گەییشتن بە ئاگربڕی گشتی لە سەرتاسەری سووریا، ئامادەیی خۆمان بۆ پێشنیاری پێکهێنانی ناوچەیەکی سڤیل لە کۆبانێ و جێگیر کردنی دووبارە هێزە ئەمنییەکانی ژێر چاوەدێری ئەمریکا ڕادەگەیێنین. ئەو داهێنانە بە مەبەستی چارەسەری نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەر کردنی سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکەیە.

News ID 53171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha