AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٧ ١٣:٥٢

ڕێبەری ئێران: بەرزکردنەوەی هێزی شەڕکردن گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکانە

ڕێبەری ئێران: بەرزکردنەوەی هێزی شەڕکردن گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکانە

تاقمێک لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بۆنەی ڕۆژی هێزی دەریایی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری هێزی دەریاییان بە هێزێکی سەرەکی و چارەنووسساز ناوبرد لە جیهانی ئەمڕۆدا، هەروەها ستایشی چالاکییەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری و پشتیوانی و بیناسازی و داهێنانیان لە هێزی دەریایی سوپادا کرد و وتیان: ئاڕاستەکردنی هێزە چەکدارەکان بە تایبەت هێزی دەریایی بە گشتی چالاکییەکان و پلاندانان پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانای شەڕکردن بێت.

زیادیشیان کرد: گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکان ڕێگریکردنە لە هێرش، بۆیە پێویستە تواناییەکان بۆ نەیارانی ئێران بخرێتەڕوو تاکوو بزانن هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک تێچووی قورس بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی درێژەدان بە ئەرکە دەریاییەکانی بە پێویست زانی و وتیان: وەک پێشتر باس کرا، ئەرکی چەند مانگەی بەلەمی گرووپی ٨٦ و وردەکارییەکانی دەکرێ بە زمان و کەرەستەی هونەر بگەیەنرێتە بیروڕای گشتی جیهان.

News ID 52873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha