AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٥ ١٦:٥٠

گواستنەوەی زیاتر لە 200 وەجبەی سەربازی بۆ کوردستانی سووریا

گواستنەوەی زیاتر لە 200 وەجبەی سەربازی بۆ کوردستانی سووریا

بە گوێرەی راپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپەیمانی جیهانی بە ڕێبەری ئەمریکا لە مانگی ڕابردوو 200 بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و هەروەها وەجبەی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکیان لە ڕێگای فڕۆکەەوە بۆ ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا گواستووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر 122 هەمین مانگی بوونی ئەمریکا و دیکەی ئەندامانی هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سووریا، لە گواستنەوەی وەجبەی سەربازی و لۆجستیکی بۆ زیاتر لە 20 بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لەوانە دوو بنکەی ئاسمانی حەسەکە و شەدادێ لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەواڵی دا.

ئەو ناوەندە چاوەدێرە بەسەر گۆرانکارییەکانی سووریا هەروەها لە بەرز بوونەوەی ئاستی هیرشی گرووپە دژبەرەکانی ئەمریکا لە سووریا، ببۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی لە نزیکی کێڵگەی نەوتی و گازی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەواڵی دا.

News ID 52842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha