AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٥ ١٤:٢٩

حزبوڵڵا بنکەی ئیسرائیلی شراگای مووشەکباران کرد

حزبوڵڵا بنکەی ئیسرائیلی شراگای مووشەکباران کرد

حزبوڵڵای لوبنان بنکەی شراگا لە عەکا کە بنکەی ئیداری تیۆی گولانی ئەرتەشی ئیسرائیلە، مووشەکباران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ناوەندی ڕاگەیاندنی شەڕی حزبوڵڵای لوبنان لە مووشەکبارانی بنکەی شراگا کە ناوەندی ئیداری تیپی گولانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە باکووری شاری عەکایە، هەواڵی دا.

لە بەیاننامەی حزبوڵڵا لە ئەو بارەوە هاتووە: بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و پشتیوانی لە بەرخۆدان لە کەرتی غەززە و بەرگری لە لوبنان و خەڵکەکەی، هیزەکانی بەرخۆدان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەربلاوی مووشەکیان کردە سەر ناوەندی ئیداری تیپی گولانی ئیسرائیل لە بنکەی شراگا لە عەکا.

ئەو هێرشەی حزبوڵڵا لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە کۆپتەرە سەربازییەکان کە کوژرا و بریندارەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلیان دەگواستەوە لە نەخۆشخانەی ڕمبام لە شاری حەیفا نیشتنەوە.







News ID 52840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha