بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المیادین" وتی: سەفەری حەوتەی ڕابردووی "ڕافائێل گرۆسی" بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران سیاسی بوو.
وتیشی: ئامانج لە بانگهێشتی گرۆسی بۆ تاران، کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هوشداری ئێران بۆ بێئەنجاممانەوەی گوشارەکان، جەختی کرد: ئێران پێداگرە لە هاوکارکردنی ئاژانسی و چارەسەریی کێشە بەجێماوەکان، بەڵام هەڵوێستی ئەورووپا بەپێچەوانەی بڕیارەکان بوو.
Your Comment