AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٧ ١٩:٣٨

مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز ڕاگەیێندرا

مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز ڕاگەیێندرا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە: "تا ئەمریکا ڕەفتارەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر زولقەدر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ڕۆژی شەممە 17ی گەلاوێژ، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان کرد و بە ئاماژەدان بە دوایین دۆخی وڵات و ناوچەکە ڕایگەیاند: "تا ئەمریکا ڕەفتارەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە".

ڕاستکردنەوەی ڕەفتار واتە:

1- هەرگیز بەهیچ زمانێک هەڕەشە لە ئێران مەکە و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەم میللەتە مەکە.

2- کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەستدرێژی دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی ئێران لە لوبنان و فەلەستین و یەمەن و عێراق بۆ هەتا هەتایە.

3- هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی (دەریای و ئاسمانی) لە دەوروبەری ئێران.

4- قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دوو شەڕی دەستدرێژی و سەپاندن بەسەر ئێراندا بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک.

5- هەڵگرتنی گەمارۆ دڕندانە و نایاساییەکانی سەر نەتەوەی ئێران.

6- ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستوو و دزراوی گەلی ئێران بەبێ مەرج.

وەبیری هێنایەوە: ئەمانە داواکاری گەلی ئێرانن کە ١٦٠ ڕۆژە بێوچان لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئامادەن.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەرگیز پاشەکشە ناکات، جا چ لە شەڕدا بێت یان لە دانوستاندا.

News ID 60155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha