به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان رایگه‌یاندبوو كه‌ڵكی خراپ له ره‌وشی ئۆجه‌لان وه‌رده‌گرن، سه‌لاح ده‌میرتاش وڵامی دایه‌وه.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌میرتاش پاش به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ئاشتی جیهانی له ئه‌سته‌نبۆڵ له وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی به‌کر بوزداغدا وتی: ئێوه رێگه به به‌كارهێنانی خراپ نه‌ده‌ن، لێگه‌ڕێن با پارێزه‌ره‌كانی سه‌ردانی بكه‌ن.
له‌م باره‌وه کوردستان ۲۴ نووسی: ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به پرسی ئۆجه‌لان وتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئوجه‌لان زیانی بۆ هیچ كه‌سێك نییه، به بێ ئه‌وه‌ی كه كات له ده‌ست بدرێت پێویسته رێگه بدرێت پاریزه‌رانی یان كه‌سوكاری سه‌ردانی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه له ئاماد كه په‌كێجی په‌ره‌پێدانی راگه‌یاندووه، ده‌میرتاش وتی: پرسی كورد له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و زۆرێك له شته‌كانی دیكه‌ی سنوورداركراو پێك دێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا پرسه‌كه به "پرسی تیرۆر" یان "ئابووری" ببینرێت، ئه‌و كات لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پرسه‌كه فه‌رامۆش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها وتی كاتێك كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری نییه، به‌مانای خوێنی زیاتر و شه‌ڕی زیاتره. ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین، كێشه‌كه ئابووری نییه، تا ئه‌مڕۆ ته‌واوی حكوومه‌ته‌كانی توركیا چوونه ئامه‌د و پهكێجیان راگه‌یاند، به‌ڵام هێچ پهكێجێك چاره‌سه‌ری لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌ناو سنووری کوردستانی سووریا رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه به ئیمزا داوای ئاشتیان كرد به‌ره‌وڕووی دادگا كرانه‌وه، ئه‌و ئه‌كادیمیانه‌ی كه له كار دوور خراون زیاترن له‌و داعشانه‌ی كه ده‌ستگیركراون. توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ری له شه‌ڕی دژی داعش پێویسته به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس، ئۆپه‌راسیۆنی ناوخۆیی دژی داعش ئه‌نجام بدات، كه له ئادانا و دیلۆك به سه‌دان حوجره‌ی داعش هه‌یه.
پێشی وایه داگیركردنی جه‌رابلوس له دژی كورده. توركیا داوای لێبۆردن له ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌كات، به‌ڵام كاتێ كه ده‌گاته كورد ده‌بێته دوژمن. له كاتێكدا ته‌نیا كورد دۆستی گه‌لی توركه. كوردستانی عێراق و كوردستانی سووریا تا ئێستا نه‌بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا.
وتیشی به دوژمن ئه‌ژماركردنی كورد، گاڵته‌پێكردنه به ته‌واوی توركیا.
Your Comment