بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی 11 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل دانی پێدانا کە هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە گوندەکانی نزیک بە ناوچە سنوورییەکان ئەنجام دراوە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەی کردبوو ئەو ناوچە پاک کراوەتەوە.
هەواڵنێری کەناڵەکانی جێگیر لە ناوچە باکووریەکانی ئیسرائیلیش دانیان پێداناوە کە حزنوڵڵا ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 200 مووشەکی بەرەو ئەو ناوچە هاویشتووە.
سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان، یوونیسێف، ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان تا ئێستا زیاتر لە 200 شەهیدی منداڵی بەدواوە بووە.
وەزارەگتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا سێ هەزار و 243 کەش شەهید بوون.
ناوەندی بەرگری مەدەنی غەززەش رایگەیاند کە باڵەخانەیەکی نیشتەجێێ لە شەقامی ئەلجلا کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.
Your Comment