بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(DEM Parti)ی لە کاردانەوە بە دانانی سەرپەرەشت بۆ شارەوانییەکانی ماردین، باتمان و خەلفتی و گەمارۆی شارەوانییەکان لە لایەن هێزی ئەمنییەوە، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کرد کە دەوڵەتی هاوپەیمانی پارتی داد و گەشە(AKP) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی(MHP) پاش داگیرکردنی شارەوانییەکانی جۆلەمێرگ و سەنیورت، هەوڵی داگیرکردنی شارەوانییەکانی تریش دەدەن.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا، دەمپارتی ئەم دانانی سەرپەرەشتەی بە کوودەتایەکی ئاشکرا دژی گەلی کوردی تورکیا زانی و ڕایگەیاند: پێداگری بۆ کوودەتای سەرپەرەشتان نیشاندەری داڕمانی سیاسی دەوڵەتە و دەوڵەتی ئاکەپە/مەهەپە کاتێ لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندوویەتی، خەریکە بە کەڵکئاوەژوویی لە دەزگای داد و هێزی ئەمنیی ناوەندەکان داگیردەکا و ئەمە کوودەتایەکە دژی مافی هەڵبژاردن و هەڵبژاردرانی خەڵکی کورد.
Your Comment