AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٤ ١٩:٢٨

ئایەتوڵڵا محەمەدی گوڵپایەگانی بۆ مێهر:

پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ پاڵپشتی لە غەزە و لوبنان هەموو جیهانی گرتەوە

پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ پاڵپشتی لە غەزە و لوبنان هەموو جیهانی گرتەوە

سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری ئێران وێڕای ئاماژە بە پێشوازیی بەربڵاوی گشتی بۆ یارمەتی بە خەڵکی غەزە و لوبنان، ڕایگەیاند: پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەزە و لوبنان هەموو جیهانی گرتەوە

ئایەتەوڵڵا محەمەد محەمەدی گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری ئێران لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە پاڵپشتیی هەموولایەنەی خەڵکی لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ و پاڵپشتی لە خەڵکی غەزە و لوبنان، وتی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەمیشە دەفەرموون واجبە لە سەر هەر کەس کە بە هەر جۆرێکی مومکین یارمەتی خەڵکی چەوساوەی غەزە و لوبنان بدات.

سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە جیهانی‌بوونەوەی پەیامی ڕێبەری بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەزە و لوبنان، جەختی لە کاریگەریی ئەو پەیامە لە ئاستی جیهانی و لە سەرهەڵدانی هەڵمەتی "ئێرانی هاودڵ" بۆ پاڵپشتی لە بەرەکانی بەرخۆدان کرد.

News ID 52553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha