بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، چەند کاتژمێر دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، جان کۆربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەشداری نەکردووە و داوای لە ئێران کرد کە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە و هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت.
ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا نووسی کە ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر بەشداری نەکردووە و ئەوە ئامانجی ئێمەیە کە بە بەرز کردنەوەی ئاستی دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەم بکەینەوە. ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت تا ئەو زنجیرە شەڕە بتوانێت بە بێ چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان ڕابگیردرێت.
Your Comment