AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٣ ٢١:١٧

قەرەیلان:

کوردەکان دژی چارەسەریی دیموکراتیک نین/ بەبی ئۆجەلان هەرگیز!

کوردەکان دژی چارەسەریی دیموکراتیک نین/ بەبی ئۆجەلان هەرگیز!

موارد قەرەیلان جەختی کرد کە هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەریی کێشەی کورد بەبێ ئازادی ئۆجەلان مومکین نییە و تاکتیکگەلی شەڕی دەروونی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی کوردەکان بێ ئەنجامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "یێنی ئۆزگور پۆلێتیکا" بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی دژی چارەسەریی دیموکراتیک نین، بەڵام هەنگاو نانێنە سەر تەختە داری پواوە و ناسەقامگیر، جەختی کرد: لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی و تاکتیکگەلی شەڕی دەروونی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی کوردەکان بێ ئەنجامە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە هیچ ڕێگەچارەیەک کە تەرکیزی لە سەر ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەبێت، قبووڵ ناکەین و تەنیا لە ڕێگەی دانوستان و دیالۆگی سازینەرەوە دەگەینە ڕێگەچارەی ڕاستەقینە.

قەرەیلان بە ئاماژە بە پێناسەکردنی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک "شەڕی جیهانی سیهەم"، وتی: هێزە باڵادەستەکانی خیهانی دەیەوێ لە ڕێگەی تەشەنەدان بەم شەڕە قەوارەی ناوچەکە بگۆڕێت.

فەرماندەی گشتی (هەپەگە) لە درێژەدا ڕەخنەی لە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەپاندنی دۆخێکی نادادپەروەرانە بە سەر کوردەکانی تورکیا گرت و سەبارەت بە ئابڵۆقەدانی درێژخایەنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، وتی: هەڵوێستی ئێمە هەمبەر بە سەرۆک ئۆجەلان هەڵوێستی ڕەخنە لەخۆیە و ئێمە دەتوانین ئەم ڕەخنەیە بە پشتبەستنی زیاتر بە هەنگاوی دروست و کردەکی پەرە پێبدەین و هاوکات وەک بزووتنەوە و نەتەوە، ئەرکی سەرەکیی ئێمە درێژەدان بە ڕێبازی ئۆجەلانە و تا لەو ڕێبازەدا هەوڵ بدەین و سەرکەوتن، باشتر دەتوانین هەمبەر بە گۆڕانکارییەکان لە ئاستی وڵات و ناوچەدا کاردانەوەمان هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە لێدوانی ئەمدواییە بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی "ئاشتی نوێ"، ڕوونی کردەوە: ئەوان بێ ئەوەی هیچ بە ئێمە وەک لایەنی کوردەکان بڵێن، لە ناو خۆیاندا خەریکی مشت‌ومڕ لەبارەی پڕۆسەیەکی نوێن. ئێمە وەک بزووتنەوە، دژی هیچ جۆرە هەنگاوێکی چارەسەرانەی دیموکراتیک بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نین. بەڵام ئەزموونەکان پێمان دەڵێن چتیر ناکرێ پشت بە سیاسەتی دوورنوێن‌سازی لە چوارچێوەی تاکتیکگەلی شەڕی تایبەتی ببەستین. دەوڵەتی تورکیا لە لایەکەوە لەگەڵ سەرکردەکان دانوستان دەکات و لە لایەکی ترەوە "پلانی بایکۆت" پەسند دەکا و ئامادەی شەڕەوە.

قەرەیلان سەبارەت بە پاگەندەی بەرپرسانی تورکیا بۆ لاوازبوونی پەکەکە، وتیشی: ئەمانە بۆ هەڵفریواندنی خەڵکییە و ئەوانی ستراتژییەکانی ئیمە لە کوردستانی تورکیا بۆ نەرمی‌ناوندنی ئاگادارنە بە لاوازی دەبینن، بەهەڵەداچوون. بەڵکوو بەپێچەوانەی هێزی ئێمە بەنیسبەتی ١٠ ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر بووە و ڕەنگە لە جووڵە چریکییەکانمان کەم بووبێتەوە، بەڵام ژێرخانی بەهێز، دەفرایەتی و هەڵوێستە سەرەکییەکانمان پاراستووە و جگە لە دوو یەک دوو پارێزگای کەمتر گرنگی تورکیا، هێزەکانمان لە سەرتاسەری کوردستانی تورکیادا جێگر و چالاکن.

فەرماندەی گشتی (هەپەگە) سەبارەت بە لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) جەختی کرد: باخچەلی ئەگەرچی لە ڕوانگەی خۆیەوە و بە شێوەیەکی ناژیرانە دەدوێ، بەڵام دەزانێ کە هیچ دانوستانێک بەبێ ئامادەبوونی ئۆجەلان ناکرێت و پشتگوی‌خستنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە هەر پڕۆسەیەکی ئاشتیدا، تەرکیز لە سەر واقعێکی فەیکە. چونکە ئێمە هەر هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان قبووڵ ناکەین و ئەگەر بڕیار بێ بە شێوازێکی نوێ لەو پڕۆسەی ئاشتی نزیک بینەوە، دەبێ لە گۆشەنیگایەکی ترەوە بڕوانین؛ بە هەڵوێستێکی هاوشێوەی ماندەلا و پەرەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ ئۆجەلان.

News ID 52395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha