بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار بۆ ئەرمەنستان وتی: ئەو سەفەرە لە درێژەی سیاسەتی نیازپاکی دراوسێێەتی و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان ئەنجام دراوە؛ سیاسەتێک کە لە ساڵانی دواییدا بە شێوەی جیدی شوێنگیری کراوە.
بەقایی تەوەری گفتوگۆکا لە ئیرەوانی واژۆی لانیکەم 10 بەڵگەی هاوکار لە بواری کشتوکاڵ، بازرگانی، فەرهەنگ، پەروەردە، تەکنۆلۆژیا، گەشتیاری و گواستەوە و وزە وەسف کرد و وتی جگە لە ئەوانە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی قەفقازیش لێک درایەوە.
بە وتەی ناوبراو، تاران دەسپێکەر و پاڵپشتی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان بووە و لەسەر واژۆی خێرای ئەو ڕێککەوتنە وەکوو بەستێنی ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەکە جەختی کرد.
ناوبراو هۆشداریی دا کە هەر جۆرە کێشە و دژایەتی و ئاژاوەیەک لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، دەبێتە هەلێک بۆ ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی هێزە سەروو ناوچەییەکان، پسێک کە لە قەیرانەکانی ئەم دواییە لە سووریا و دیکەی وڵاتەکاندا بینراوە.
Your Comment