AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٨:٤٣

خوەرشید هەرکی ئامادەی شەڕی چەکداری دەبێتەوە

خوەرشید هەرکی ئامادەی شەڕی چەکداری دەبێتەوە

دوای کۆتاییهاتنی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، جارێکی دیکە خورشید ئاغای هەرکی داوا لە لایەنگرانی عەشیرەتەکەی دەکات لە گوندی گردەرەشە کۆببنەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ نوێنەری نێچیرڤان بارزانی سەردانی خورشید ئاغای هەرکی کردووە و داوایلێکردووە بچن و داوای لێبوردن لە بەشیر ئاغای گۆران بکەن لە بەرامبەر ئەو

رووداوانەی لە رابردوودا روویانداوە و ئەویش بە داواکە رازی نەبووە و داوای لە لایەنگرانی عەشیرەتەکەی کردووە خۆیان پڕچەک بکەن و لە گوندی گردەرەشە کۆببنەوە.

ئاشکراشیکرد، بە هەمان شێوە لایەنگرانی عەشیرەتی گۆران خۆیان چەکدار کردووە و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هەردوولادا هەیە.

News ID 56462

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha