AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٩ ٠٧:٠٧

دانوستان یان شەڕ؟ داهاتووی لێڵی پێوەندی دیمەشق و کورد

دانوستان یان شەڕ؟ داهاتووی لێڵی پێوەندی دیمەشق و کورد

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی "یەکگرتوویی هەڵوێست" لە حەسەکە هەوڵیان دا هاوپەیمانییەکی نوێ بە ڕاکێشانی ڕێبەرانی درۆزییەکان و عەلەوییەکان لە دژی حومکڕانی ناوەندی پێک بهێنن.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە حەسەکە بە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی هەڵوێست هەوڵیان دا پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیان بەربڵاوتر لە ئەو ناوچە کە ئێستا تێیدان، بکەنەوە. بەشداری ئۆنلاینی ڕێبەرانی درۆزییەکان و عەلەوییەکان، پەیامێکی ڕوون بۆ دیمەشق بوو، بەڵام بەشداری نەکردنی کەسایەتییە ناسراوەکانی هۆزە عەرەبەکان و مەزڵۆم کۆبانێ، هەندێک ناڕوونی لەسەر یەکگرتوویی ناوخۆیی ئەو ڕەوتە دروست کرد. دەوڵەتی سووریا کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانییەکی لەرزۆک و نانەتەوەیی وەسف کرد و هۆشداریی دا کە ئەو ڕەوتە یاساکانی دانوستان دەگۆڕێت و ئەگەری پێکدادان زیاد دەکاتەوە.

لە ڕێكکەوتنەوە تا ئاڵۆزی

لە مانگی مارس، دوای دانوستانی نێوان ڕێبەری نوێی دیمەشق هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، نیشانەگەلێک لە ڕێكکەوتنی گشتی لەسەر تەڤل بوونی ئەو هێزانە لە پڕۆژەی نەتەوەیی سووریا هەبوو، بەڵام پێنج مانگی دوای ئەوە دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هات. بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی 8 ی ئووت لە حەسەکە، دانوستانەکانی بەرەو قۆناغێکی پڕ لە ئاڵۆزی کرد و نیشانی دا کە ڕێگای ڕێککەوتن زۆر هەموار نییە.

هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەربڵاوتر

کۆنفڕانسی یەکگرتوویی هەڵوێست بە بەشداری نزیک بە 400 کەسایەتی لە ڕۆژهەڵاتی فرات و بەشداری ئۆنلاینی شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری درۆزییەکان و شێخ غەزاڵ غەزاڵ لە ڕێبەرانی عەلەوییەکان بەڕێوە چوو. ئەوە هەوڵێک بوو بۆ نیشاندانی پاڵپشتی بەربڵاوتر لە کۆمەڵگای کوردی و پێکهێنانی هاوپەیمانی لامەرکەزی هەمبەر دیمەشق، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی سووریا پێش لە کۆبوونەوەکە شاندگەلێکیان بۆ دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە نارد تا هۆزەکان و کەسایەتیە ئایینییەکان بۆ بەشداری کرد ڕازی بکەن.

بەشدار نەبوونی مەزڵۆم کۆبانێ و لێکەوتەکانی

بەشدار نەبوونی مەزڵۆم کۆبانێ ، جێگای پرسیار بوو. هەندێک کەس ئەوە بە نیشانەی کێشەی ناوخۆیی وەسف دەکەن. هەندێکیش هەوڵ بۆ ڕێگری لە تێکدانی پردەکان لەگەڵ دیمەشق.

کاردانەوەی دیمەشق

بەرپرسانی سووریا ئەو کۆبوونەوەیان هەوڵی لەرزۆکی هێزە زیان بەرکەوتوەکانی سەرکەوتنی گەلی سووریا وەسف کرد و پاگەندەیان کرد کە ئامانجەکەی، نێودەوڵەتی کردنەوەی دۆسیەی سووریا، بانگهێشت بۆ دەستێوەردانی دەرەکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆکان وەسف کرد. بە ڕاپۆرتی سانا، دیمەشق ئەو ڕەوتەی وەیرهێنەری هەوڵەکانی پێش سەربەخۆیی بۆ دابەش کردنی وڵات وەسف کرد و جەختی کرد کە گەلی سووریا هەر ئەو جۆرە کە لە ڕابردوودا ئەو گەڵاڵەگەلەی شکست دا ئەم جارەش هەر ئاوا دەبێت.

جەختی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەسەر لامەرکەزی کردن

سەرەڕای ئەو ڕەخنەگەلە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هێشتا ستراتیژی خۆیان لەسەر سیستەمی لامەرکەزی داناوە. لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوە هاتووە کە ڕێگاچارە لە دەستوورێکی دیمۆکراتیکە کە هەمەڕەنگی نەتەوەیی، فەرهەنگی و ئایینی دەستەبەر بکات و دەوڵەتی لامەرکەزی پێک بهێنێت تا بەستێنی بەشداری راستەقینەی هەموو لایەنەکان لە ڕەوتی سیاسی و ئیداری خۆش بێت. هەروەها ئەو بەیاننامە ئاماژەی داوەتە سەر پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە کەناراوەکان، سوەیدا و مەسێحییەکان و ئەوە بە جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و دژی پێکهاتەی نەتەوەیی وەسف کردووە.

بەرچاوگەی ناڕوون

شرۆڤەکاران پێیان وایە کە زیاد بوونی کەسایەتییە درۆزی و عەلەوییەکان بە ئەو هاوپەیمانییە، ئەگەرچی پێگەی نێودەوڵەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک تۆکمە دەکاتەوە، بەڵام بووەتە هۆی لەدەست چوونی بەشێک لە پێگەی نەریتی ئەوان.

داهاتوو: دانوستان یان پێکدادان؟

ئەگەرچی هەم دیمەشق و هەم هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک خۆیان بۆ ئەگەری بەرەوڕوو بوونەوە ئامادە دەکەن، بەڵام هیچ یەکە دەرکەی دانوستانیان دانەخستووە. بەڵام سەرەڕای ئەوە، گۆڕانی یاساکانی یاری و بەربڵاو بوونەوەی هاوپەیمانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەگەری بەرەنگار بوونەوەی سەربازی لەگەڵ دیمەشق زیاتر لە ڕابردووە؛ بەرچاوگەیەک کە نیشانەی داهاتوویەکی پڕ لە مەترسی بۆ سیاسەت سووریایە.

News ID 56442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha