بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێکەوتی 23ی جۆزەردان، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین یەکێک لە گرینگترین و هەستیارترین گۆڕانکاریەکانی ساڵانی دوایی بە خۆوە بینی. هێرشێکی هاوئاهەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، هێرشی ئیسرائیل لە درێژەی شەڕی 12 ڕۆژە بۆ سەر ئێران زیاتر لە ئەوەی کە پێکدادانێکی سەربازی کورت بێت، ئاستێک بۆ ئاشکرا کردنی هێڵە سەرەکییەکانی بەرەنگار بوونەوە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بوو. ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە نیشانی دا کە کامە وڵاتان لە پاڵ ئیسرائیلن و کامە لە ئەکتەرەکان پاڵپشتی ئێران دەکەن.
بەرەی پاڵپشتانی ئیسرائیل
ئەمریکا وەکوو گرینگترین پاڵپشتی ئیسرائیل لە ئەو شەڕە پاڵپشتی سیاسی و سەربازی تەواوی خۆی نیشان دا. ئەو پاڵپشتییە بریتی لە ناردنی جیهازاتی سەربازی، سیاسی لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەوڵ بۆ ڕەوا نیسان دانی هەوڵە سەربازییەکانی تێلاڤیڤ بوو. وڵاتانی ئەورووپی لەوانە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بریتانیا، ئۆسترالیا، نیوزیلەند، کەنەدا و چێک زیاتر لە ئاستی بەیاننامە پاڵپشتی خۆیان لە ئیسرائیل دەربڕی.
بەرەی بەرخۆدان و دژبەرانی ئیسرائیل
دەوڵەتی یەمەن بە پاڵپشتی ئەنساروڵڵا، لوبنان، ئەندۆنزییا، عەرەبستان، حەماس، تورکیا کوێت، میسر، چین، پاکستان، ڕووسیا، مالیزیا، بەنگالیا، ڤێنزۆیءلا، سوودان، کلۆمبیا، بولیوی، بڕازیل، کووبا، شیلی، ئوردن، ئیمارات، کوێت، عومان، قەتەر، عێراق، توونس، ئەلجەزایر، جیبووتی و مووریتانی ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد و ئەوەیان بە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەک بۆ ئاسایش و سەرقامگیری ناوچەکە وەسف کرد. ئەوان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ گەلی ئێران، داوای کاردانەوەی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی و پاڵپشتی لە ئێران لە بەرانبەر ئەو هێرشانەیان کرد.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە دەربڕینی نیگرانی لە چڕ بوونەوەی پێکدادانی سەربازی داوای دان بەخۆداگرتنی لایەنەکانی کرد.

ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی
باڵوێزی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی دووشەممە 27 ی جۆزردان لە ژینێڤ، بە ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، داوای کاردانەوەی یەکلایی کۆمەڵگای جیهانی بە ئەو هێرشانەیان کرد.

دروست بەرەی جیاوازی نێودەوڵەتی
دروست بوونی دوو بەرەیی لە ئەو شەڕەدا، نیشانەی بەردەوام بوونی درزی قووڵ لە سیستەمی نێودەوڵەتییە. بەرەی ڕۆژاوایی - ئیسرائیل لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ستراتیژیک، ئابووری و سیاسی خۆی، هەوڵ دەدات ئاسایشی ئیسرائیل دەستەبەر بکەن. لە بەرانبەردا، بەرەی بەرخۆدان و هاوپەیمانەکانی لەسەر بنەمای دادپەروەری، بەرگری لە مەزڵۆم و مافی دیاری کردنی چارەنووس، دژی ئەو ڕوانگە دەوەستێتەوە.

هەلەکان بەردەم ئێران
شەڕی 12 ڕۆژە هەلێکی زێڕینی بۆ تاران خۆش کرد تا بە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆی ، وێڕای تۆکمە کردنەوەی بەرەی بەرخۆدان، وڵاتانێکی زیاتر لە هاوکێشەی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا پەلکێش بکات. دیپلۆماسی چالاک و چەند ڕەهەندی، بەکارهێنانی دەفرایەتی مێدیایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، پاڵپشتی بەردەوام لە بەرەی بەرخۆدان و ڕاکێشانی پاڵپشتی ڕای گشتی جیهانی لە ئەو ستراتیژیە پێشنیاریانەیە. هەروەها چوونی زیرەکانە بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ شوێنگیری کردنی مافیی جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەتوانێت ببێتە هۆی ڕەوایی زیاتری ئەو بەرەیە.
Your Comment