ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی؛ محەمەد ئەکمەل خان نووسەری پاکستانی بە ئاماژە بە پاگەندەی ئەم دواییەی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئامانجی هاندانی خەڵکی ئێران بۆ ناڕەزایەتی سەرشەقام لە کاردانەوە بە قەیرانی وەرزیی ئاو، لە یادداشتێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەسەر فیرکاری ناوبراو جەختی کرد.
محەمەد ئەکمەل خان لە یادداشتێکدا لەژێر ناوی " درۆکانی نتانیاهۆ؛ بەڵێنی ئاو، ڕشتنی خوێن" نووسی:
دوایین شانۆی بنیامین نتانیاهۆ لە ئاستی جیهانی، زیاتر لە ئەوەی کە گێڕانەوەیەکی ئەخلاقی بێت، نموونەیەک لە فریوکاری تێوەگلاو بە خوێن بوو. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ماڵی ڕازاوە و پڕ لە زرق و برقی خۆی، خۆیی وەکوو ڕزگارکەری خەڵکی ئێران ناساند و بەڵێنی دا " خەڵکێکی زۆر لە مەترسی کەم ئاوی ڕزگار دەکات. ناوبراو بە گەورە کردنەوەیەکی زۆرەوە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران دوا و باسی لەسەر مەترسی ئاوارەیی 50 ملیۆن کەس کرد و ڕێغاچارەکانی ئیسرائیلی بۆ وڵاتێک کە بە دوژمنی خۆیی دەزانێت ڕاگەیاند. بەڵام هەر لە ئەو کاتەدا و 70 کیلۆمەتر لە ئەولاتریەوە منداڵانی غەززە لە لێوی وشکەوە لە تیوونیەتیدا گیانیان لەدەست دەدەن، چونکوو هەمان دەوڵەت کە پاگەندەی ڕزگارکردنی بیانییەکان لە کەم ئاوی دەدا، ئاوی لەسەر ئەوانەوە داخستبوو.
ئەو بێ ڕوحمییە بە هەڵكەوت نییەم بەڵکوو بەشێک لە سیاسەتی فەرمییە، دوو ڕۆژ دوای قسەکانی نتانیاهۆم یواو گالانت وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل لە گەمارۆی تەواوی غەززە هەواڵی دا: نە کارەبا، نە خۆراک، نە سووتەمەنی- هەموو شتێک بچڕاوە. دەوڵەتی ئیسرائیل کۆمپانیای دەوڵەتی مکوروت کە ڕۆژانە نزیک بە 10 ملیۆن لیتر ئاوی دەگەیاندە غەززە داخست. ئەنجامەکەی دروست کردنی وشکەساڵی دەسکردن کە یەکێک لە پڕحەشیمەتترین شوێنەکانی جیهان بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دیسەمبەری 2023 مامناوەندی ئاو بۆ هەر کەس لە غەززە بۆ کەمتر لە سێ لیتر لە ڕۆژدا کەم بووەتەوە- ئەوە یەک لەسەر پێنجی ستانداردی ژیانە.
بە پێی مافی نێودەوڵەتی مرۆڤددۆستانە، ئەو هەوڵانە وەکوو جەنایەتی جەنگی وایە. بە پێی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ، هێرش، ڕووخاندن یان لە کار خستنی بوارە زەروورییەکان بۆ ژیانی خەڵکی سڤیل قەدەغەیە کە ژێرخانە ئاوییەکان لە ڕیزی ئەوەدایە. کومیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتیش بێبەری کردنی خەڵک لە ئاوی لە ئەگەرێکدا کە بۆ برسیەتی یان ئاوارە کردنی خەڵکی سڤیل بێت، نموونەی جەنایەتی جەنگییە.
بەڵام وێرانکەرترین ئامارەکان نە بە لیتر بەڵکوو بە گیانی مرۆڤەکان هەڵدەسەنگێندرێت. لێکدانەوەکانی یوونیسێف لە مارسی 2025، بەرز بوونەوەی 45 لەسەدی نەخۆشی سک چوون لە منداڵانی ژێر پێنج ساڵ لە شەڕ تۆمار کراوە.
پاگەندەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە لێزانی ئیسرائیل لە بەرەنگار بوونەوەی وشکەساڵی بە ئامانجی هاندانی خەڵکی ئێران لە قەیرانی وەرزی ئاو لە ئێران، لەگەڵ وەڵامی ددان شکێنی نووسەرێکی پاکستانی لە ئەو بارەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.
News ID 56396
Your Comment