AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٩:٣٥

ناڕازییەک لە تورکیا ئۆتۆمبیلەکەی لەبەردەم پەرلەمان ئاگردا

ناڕازییەک لە تورکیا ئۆتۆمبیلەکەی لەبەردەم پەرلەمان ئاگردا

هاوکاتی دانیشتنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی قوربانیانی جەنایەتەکانی ڕابردوو، کەسێکی ناڕازی لە کاتی دروشمدانی "دادی خودام دەوێ"، ئۆتۆمبیلەکەی خۆی لە بەردەم پەرلەمان ئاگر دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ (شێ‌شەممە 19ی ئەگێست)، کەسێکی ناڕازی لە تورکیا کە بە گوێرەی پۆلیسی ئەو وڵاتە خەڵکی مەرسینه، ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری "تۆروس" لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ئاگر دا و بەر لەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست بکرێت، بەردەوام دروشمی "دادی خودام دەوێ" دووپات دەکردەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ کۆمیسیۆنی تایبەتیی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی بۆ گوێدان بە شایەدیی خێزانی قوربانیانی تێهەڵچوون و مەرگە گوماناوییەکان بەڕیوە دەبرد.

شایانی باسە، ئۆتۆمبیکی جۆری "تۆروسی سپی" بیرهێنەرەوە و هێمای تیرۆرە سیاسییەکانی دەیەی 90ی سەدەی بیستەم لە تورکیا لە لایەن ڕێکخراوی نهێنیی هەواڵگریی ژاندرمای ئەو وڵاتە بە تایبەت لە کوردستانی تورکیا و ناوچە عەلەوی‌نشینەکانە.

News ID 56464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha