AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٨:٠٧

سەرۆک کۆماری ئێران: نیگەرانین لە بوونی هێزی بیانی لە نزیکی سنوورەکانمان

سەرۆک کۆماری ئێران: نیگەرانین لە بوونی هێزی بیانی لە نزیکی سنوورەکانمان

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنیا جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بوونی هێزی لایەنی سێیەم لەسەر سنووری هاوبەش لەگەڵ ئەرمینیا کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس بە ئاماژە بە سەفەرەکەی بۆ ئەرمینیا نووسی: لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنیا جەختم لەوە کردەوە کە باوەڕی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەرمەنستانە و درێژەدان بە پێوەندیی دۆستانە لە نێوان دوو وڵات، و نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە بوونی لایەنی سێهەم و هێزەکانی نزیک سنوورە هاوبەشەکان دەبێت بە تەواوی چارەسەر بکرێن”.

News ID 56461

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha