بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، دوای کۆبوونەوەی سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەرمەنستان، ڕایگەیاند: لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکانی ئێران و ئەرمەنستان لە بوارە ئابووریی و بازرگانی و ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی تەکنیکی و ئەندازیاری و فەرهەنگییەکان بڕیار درا.
ڕاشیگەیاند: لەو دیدارەدا هەروەها بڕیار درا کە بەڵگەی کۆگری هاوکاریی ستراتژیکی نێوان دوو وڵات بەزوویی یەکلا ببێتەوە و واژۆ بکرێت.
عێراقچی هەروەها بە ئاماژەی بە باس و خواستی ترانزیتی و بابەتە هاوپەیوەندەکان بە واشنتۆن و ڕێڕەوگەی زەنگەزوور، جەختی کرد: لایەنی ئەرمەنی وێڕای ڕوونکردنەوە لەوبارەیە، متمانەی پێداین کە ئەیرەوان هێڵە سوورەکانی تاران دەناسێ و هیچکات ڕێگە نادات لە خاکی وڵاتەکەیەوە مەترسییەک ڕووی لە ئێران بێت.
Your Comment