بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئۆزەر مامۆستای زانکۆ و شارەوانی زیندانیکراوی ئەسنیۆرتی ئەستەنبۆڵ، بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە زیندان، سەبارەت بە دامەزرانی کۆمیسیۆنی هاوپەیوەند بە پڕۆسەی ئاشتی، ڕایگەیاند: لە زیندانیشەوە پەیجۆری پڕۆسەکەم و پێی هیوادارام. بەڵام ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەکریط، ئاشتیش وەدی نایێت و پێویستە لە جیات تەرکیزخستنە سەر "تورکیای بێ تیرۆریزم"، بۆ ئامانجی "تورکیای دیموکراتیک" هەوڵ بدرێت.
ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆک پارەتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) سەبارت بە زەروورەتی تۆکمەکردنی متمانە بە یاسا و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە گرینگەکان، ڕاشیگەیاند: تەنیا قسە بەس نییە و ڕاپەڕاندنیان گرینگە، کە لە ئەستۆی دوڵەت بە تایبەت ئاکەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. کەواتە پێویستە باخچەلی بۆ پراکتیزەکردنی ئەو قسانە هەنگاوی کردەکی هەڵبگرێت.
ئۆزەر لە کۆتاییشدا هەمبەر بە درێژەی گوشار و ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکان لە دژی شارەوانییەکان و پارتی کۆماری گەل(CHP) هوشداری دا و وتی: ئەو هەڵوێستانە ئەگەری کشانەوەی جەهەپە لە کۆمیسیۆنەکەی بەدواوە دەبێت.
Your Comment